وتاری بەڕێوبەر

بەڕێوەبەرى پەیمانگە . شعبان اسماعیل سعید

بەناوی یەزدانی دلۆڤان

وەک بەڕێوەبەری پەیمانگەی زاگرۆس، بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ سەکۆى پەیمانگەکەمان. دەمەوێت زۆر بە کورتى پێتان بڵێم، ئێمە بە بیرکردنەوە لە داهاتووى قوتابییانمان، بڕیارى درووستکردنى ژینگەیەکمان داوە، کە تێیدا قوتابى بتوانێ زۆر بە ئاسانى لەناو دنیاى پڕ لە ئاڵنگارى سەردەمدا، شوێن و پێگەى خۆى قایم بکات. ئێمە تەنها بۆ گەیاندنی زانیاری کارناکەین، بەڵکو هاوکات لەگەڵ ئەوە رێگاى بەرهەمهێنانى زانیارییش بە قوتابییەکانمان نیشاندەدەین؛ ئەمەش واتە جیاوازى، داهێنان، هێز و گەشەسەندن. کۆى ئەمانەش واتە هەنگاوێک زیاتر نزیککەوتنەوە لە خولیا و ئامانجەکان. خۆشەویستان بۆ درووستکردنى نەوەیەکى ئامادە و ئاستبەرز و لە پێناو گەیشتن بە ئامانج و خولیاکانى و دواجار بەرهەمهێنانى کۆمەڵگەیەکى پایەدار، پابەندین بە دابینکردنی هەموو سەرچاوە و پێداویستییەکانى پێگەیاندن. خۆشحاڵ و سەربەرزین کە ئێوەى ئازیز دەبنە بەشێک لەم کۆمەڵگەیە و دڵنیاتان دکەینەوە، لە بڕینى رێگاى سەرکەوتن نەک تەنیا رێنیشاندەرتان دەبین، بەڵکو هاوکات شان بە شانیشتان هەنگاو هەڵدەبڕین. دواجار دڵنیاین، بەیەکەوە دەتوانین ئاڵنگارییەکان بگۆڕین بۆ دەرفەت و پەرەپێدانی کولتووری داهێنان و خۆڕاگری.
بەڕێووەبەری پەیمانگە
شعبان اسماعیل سعید