هەواڵەکانی پەیمانگە

بەشەکانی خوێندن لە پەیمانگە

دەربارەی پەیمانگە بە ڤیدیۆ

پەیمانگەی زاگرۆسی ناحکومی

ئەنجومەنی پەیمانگە

ووتەی قوتابییان و دەرچووانی پەیمانگە

عەگید جمعە علی

بەشی ژمێریاری – قۆناغی دووەم

هیچ وشەیەک بە زارما ناهێت کە وەسفی پەیمانگەی زاگرۆس وستافی زاگرۆسی پێ بکەم بۆ سەرکەوتن؛ توان ا وگەشبینی و ڕووخۆشی مامۆستاکانی زاگرۆس فێری کردم کە هەمیشە بە دوای سەرکەوتن بگەڕێم، هەڵبژاردنی پەیمانگەی زاگرۆس، دروستترین بریاربوو بۆمن

هەوراز مصطفی حمدامین

بەشی ژمێریاری – قۆناغی سێیەم

سڵاو وڕێزم هەیە بۆ ستافی بەڕێزی پەیمانگەی زاگرۆس، ستافێکی نایاب و بە ئەزمنوونن جێگای شانازین بۆمان، هەمیشە پێشەنگن لە بواری زانست و زانیاری، هەر سەرکەوتوو بن

رەیان ابراهیم حمد

بەشی کۆمپیوتەر – قۆناغی چوارەم

خۆم بە کەسەکی خۆشحال دەزانم کە قوتابیم لەم پەیمانگەیە چونکە لێرە لە زاگرۆس خەونی هەموو قوتابییان بەدیدێت و زاگرۆس مالی دووەمی ئێمەیە بناغەیەکە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانمان، سوپاسی ستافە جوانەکەی مامۆستایان ئەکەم کە لە هەموو شتێک پاڵپشتمانن

بارین حارس احمد

بەشی ژمێریاری – قۆناغی سێیەم

زاگرۆس ناوەندەکا ێحتیادی نیە دەڤ مە زااگرۆس بەردی بناغا پێشکەڤتن و داهێنانێیە کو هەر وەختەک توانا ڤەشاردیا قوتابییا دەرتێخی خۆش حالم کو ڤێ پەیمانگەهێ تخینم. مامۆستاێتمە جهێ شانازیێنە

مصطفی خالد رسول

بەشی کۆمپیوتەر – قۆناغی سێیەم

پەیمانگەی زاگرۆس ئەو ناوەندە خوێندنەیە کە بەرزترین کوالێتی خوێندن پێشکەش دەکات، لە زاگرۆس دوو دڵیمان لەگەڵ گەیشتن بە خەونەکانمان نیە

ابراهیم مصطفی حسین

بەشی کۆمپیوتەر – قۆناغی چوارەم

ئێمە بە بوونی مامۆستای دلسۆز و ستافێکی بەتوانا و ژینگەیەکی لەبار و پێشکەوتوو هەمیشە لە گەشەکردن وسەرکەوتن داین. سوپاس بۆ ستافی مامۆستایانی پەیمانگەی زاگرۆس

پرسیارە باوەکان

چەند پرسیارێک سەبارەت بە پەیمانگەى "زاگرۆس"ى ناحکومى

بۆچی پەیمانگەى "زاگرۆس"ى ناحکومى هەڵبژێرین؟

پەیمانگەى "زاگرۆس"ى ناحکومى ، بە دنیابینییەکى زانستى روون، بە شارەزایى لە ستانداردە زانستییەکان لە ئاستى جیهان، بە ستافێکى شارەزا و لێهاتوو، بە تیمێکى فەرمانبەرانى خزمەتگوزار و دڵسۆز، بە دابینکردنى هەموو پێداویستییەکانى فێربوون، بەتایبەتى لەڕووى ژیرخانى زانستى و تاقیگە، گەشتى زانستى بەردەوام، پێشبڕکێى زانستى و رێکخستنى کۆڕ و کۆنفرانس، بەستنەوەى راستەوخۆى زانستەکان بە بازاڕى کار و گرنگیدان بە کاردۆزى و کارسازى بە قوتابییان، دەروازەیەکی گرنگە بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن لە هەنگاوەکانى داهاتووى ژیانى قوتابییاندا. لە هەمووى گرنگتر، پەیمانگەى "زاگرۆس"ى ناحکومى، بەشێکە لە کۆمەڵگەیەکى گەورەتر و باوەڕپێکراوتر، دامەزراوەى "شەهید"، کە لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و هەروەها ئیدارە سەربەخۆکانى سۆران و زاخۆ، خاوەنى چواردە پەیمانگەیە. ئەم کۆمەڵگە ئەکادیمی و پەروەردەییە، هاندەرێکى سەرەکى پەرەپێدانى تواناکان و وەسەریەکخستنى هزر و بیرە جیاوازەکانە، کە ساڵانە لەرێگەى چەندین چالاکى جۆراوجۆرى زانستییەوە، بوارى بۆ دەڕەخسێنرێ. بۆیە قوتابى دەکەوێتە ناو ژینگەیەکى ئەکادیمى و پەروەردەیى پڕ لە جموجۆڵەوە، کە بێگومان کاریگەرى ئەرێنى لەسەر پڕۆسەى فێربوونى دەبێ.

ئایا لە لایەن وەزارەتی پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باوەڕپێکراوە؟

پەیمانگەى "زاگرۆس"ى ناحکومى، بە تەواوی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باوەڕپێکراوە و لە چوارچێوەى بەرنامە و ستراتیژەکانى وەزارەتدا دەجوڵێتەوە. لەمڕوانگەیەوە، دەرچووانی پەیمانگا دەتوانن بە متمانەوە بڕوانامەکانیان بۆ دامەزراندن، دۆزینەوەى کار و بەردەوامبوون لە خوێندنی بەرزتر، بەکاربێنن.

ئایا پەیمانگە تاقیگەى پێویستى بۆ بەشەکانى هەیە؟

بەدڵنیایەوە پەیمانگەکەمان خاوەنی تاقیگەی پێشکەوتوو و مۆدێڕنە، کە بە تەواوی وەڵامدەری پێداویستییە زانستییەکانی بەشەکانمانن. تاقیگەکانمان بە کەرەستە و ئامێری پێشکەوتوو رێکخراون، کە دەرفەتی گونجاو بۆ قوتابییان دەڕەخسێنن بۆ ئەنجامدانی ئەزموونی زانستی و کارپێکردنی تەکنەلۆژیای نوێ. پەیمانگەى زاگرۆس بە بەردەوامى خۆى لەگەڵ پێداویستییە پێشکەوتووە تاقیگەییەکانى بوارە جیاوازەکان، بەڕۆژدەکاتەوە(ئەپدەیت).

دوای تەواوبوونی خوێندن، دەرچووی پەیمانگە دەتوانێت چی بکات؟

دەرچووانی پەیمانگەى "زاگرۆس"ى ناحکومى، ئامادەییەکی تەواو لە بوارەکانى خۆیان بەدەستدێنن بۆ چوونەناو بازاڕی کار. بە سەرنجدان لەوەى کە زۆربەى پسپۆڕییەکانى پەیمانگە لە پێویستییەکانى بازاڕى کارن، بۆیە قوتابى بە ئاسانى دەتوانێ لە بوارەکەی خۆیدا کار بدۆزێتەوە؛ بۆ نموونە لە کەرتى ژمێریارى، نەوت و گاز، کۆمپیوتەر و چەندین بواری تر.

ئایا پەیمانگە بەشە ناوخۆیی بۆ قوتابییان دابیندەکات؟

بەڵێ، پەیمانگەى "زاگرۆس"ى ناحکومى بەشە ناوخۆیی پێشکەش بە قوتابییان دەکات و لەژێر چاودیرى خۆیدا، سەرجەم پێداویستییەکانى دابیندەکات. ئێمە لەم رێگەیەوە ئامانجمان دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام، سەلامەت و گونجاوی مانەوەیە بۆ قوتابییان، بەجۆرێک کە هەست بە ئاسودەیی بکەن و بە خەیاڵێکى ئاسوودەوە درێژە بە خوێندنیان بدەن.