دەربارە
هەموو شتێک بزانە دەربارەی پەیمانگە
ژمارەی قوتابییان
ستافی پەیمانگە
ژمارەی دەرچووان
بەشەکانی خوێندن
کورتەیەک دەربارەی پەیمانگە و مێژوویەکەی
- پەیمانگەی "زاگرۆس"ى ناحکومى، سەر بە وەزارەتى پەروەردەیە و لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠، دامەزراوە؛ پەیمانگەیەکی پێنج ساڵەیە و دەرچووانى پۆلی ٩ی بنەڕەتی، ١٠و ١١ی ئامادەیی وەردەگرێ. ئەم پەیمانگەیە، بەشێکە لە دامەزراوەى شەهید بۆ پەروەردە و خوێندنى باڵا، کە گەورەترین دامەزراوەى کەرتى تایبەتە لەم بوارەوە و، لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆکانى زاخۆ و سۆران، خاوەن ١٤ پەیمانگە و کۆمەڵگەیەکى پەروەردەییە. پەیمانگەی زاگرۆس چوار بەشی جیاواز لەخۆدەگرێت کە بریتیین لە: نەوت و گاز، کۆمپیوتەر، کارگێڕی و ژمێریاری. ئەم بەشانە بۆ دابینکردنی هێزی کاری مۆدێرن و پێداویستییەکانى بازاڕى کارى کوردستان دانراون. لە یەکەم ساڵی خوێندندا بە سێ بەشی سەرەکی کرایەوە، کە بریتی بوون لە کۆمپیوتەر، کارگێڕی و ژمێریاری؛ دواتر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بەشی (نەوت و گازی)یشى بۆ یەکەمینجار لە هەرێمی کوردستان و سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، کردەوە.
ئامانجی پەیمانگە
لە پەیمانگەی زاگرۆس باوەڕمان بە گەشەپێدانی گشتگیر هەیە؛ گەشەپێدانى گشتگیر بە بێ پەروەردەیەکى هەمەلایەنى خاوەن کواڵیتى و بە بێ شارەزایى پیشەیى، بەدیهاتنى ئەستەمە. ئێمە باوەڕمان وایە بە ئاوێتەکردنى وانە تیۆرییەکانمان بە وانەى پراکتیکى و بەدیهێنانى ئەزموونى کردەیى، کارامەیى قوتابییان دەبەینەسەرەوە و بە باشترین شێوە ئامادەیان دەکەین بۆ بازاڕى کار، تا بتوانن کاریگەرى ئەرێنى و مانادار لە ژیانى تایبەتى و کۆمەڵایەتیدا بخوڵقێنن.
پەیمانگەکەمان وەک پردێک لە نێوان فێربوونی ئەکادیمی و داواکارییەکانی جیهانی پیشەیی، کاردەکات؛ ئامانجمانە لەرێگەى پێشکەشکردنى خوێندنێکى خاوەن کواڵیتى بەرز، قوتابییانمان بەهێزبکەین، تا وەک کەسێکى بەهرەمەند و داهێنەر لەناو کۆمەڵگەدا جێبگرن و بە ئاسانى رووبەڕووى ئاڵنگارییە جۆراوجۆرەکانى سەردەم و بازاڕى کار ببنەوە.
مێژووی پەیمانگە
پەیمانگەی زاگرۆس بە دیدگای بوون بە ناوەندێکی نایابی لە بواری پەروەردە دامەزرا لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠. هەر لەوکاتەوە تاوەکوو ئێستا، پەرەی سەندووە و بووەتە دامەزراوەیەکی دیار لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران. پەیمانگەی زاگرۆس هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پابەند بووە بە بەهێزکردنی قوتابییان بەو زانیاری و لێهاتوویی و ئەزموونانەی کە پێویستن بۆ سەرکەوتن لە جیهانێکی هەمیشە پەرەسەندندا. لە یەکەم ساڵی خوێندندا بە سێ بەشی سەرەکی کرایەوە کە بریتی بوون لە (کۆمپیوتەر، و کارگێڕی و ژمێریاری) – دواتر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بەشی نەوت وگازی کردەوە بۆ یەکەمین جار لە هەرێمی کوردستان و سنووری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران.