بینینی هەواڵ
بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە
یەکەمین پێشانگەی کتێب لەژێر درووشمی "بەکولتوورکردنی خوێندنەوە" لە پەیمانگەی زاگرۆس (2025-02-02)
یەکەمین پێشانگەی کتێب لەژێر درووشمی "بەکولتوورکردنی خوێندنەوە" لە پەیمانگەی زاگرۆس سۆران، ٢ی شوباتی ٢٠٢٥- لە دەستپێشخەرییەکی ڕۆشنبیری بەرچاودا، پەیمانگەی زاگرۆس بە هاوبەشی پەیمانگەی ڕواندز و هەماهەنگی لەگەل کتێبخانەی مێخەک، یەکەمین پێشانگەی کتێبی خۆی لە ژێر دروشمی “بە کلتووکردنی خوێندنەوە” کردەوە. لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگەکە سەرپەرشتیاری پەیمانگە زاگرۆس، ڕاگری پەیمانگەی ڕواندز، هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی بەرچاوی بەرپرسانی حکومی و حزبی، ئەکادیمی، چالاکوان، مامۆستا، و قوتابییان ئامادەبوون. جێگای باسە پێشانگەکە بە زیاتر لە ٢ هەزار کتێبی جۆراوجۆر بەڕووی خوێنەران کرایەوە و سەرنجی میوانانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. لە سەرەتادا بڕیار بوو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بێت، بەڵام بەهۆی خواستی زۆر و بەردەوامبوونی سەردانکەرانەوە چالاکییەکە بۆ پێنج ڕۆژ درێژکرایەوە. ئەم پێشانگەیە وەک بەڵگەیەک لەسەر پابەندبوونی پەیمانگەی زاگرۆس بە پێشخستنی کولتوری خوێندنەوە و گەشەکردنی فیکری لە کۆمەڵگادا.














