بینینی هەواڵ

بینینی تەواوی زانیارییەکانی هەواڵەکە

پەیمانگەی زاگرۆس میوانداری سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی زانست دەکات (2024-04-06)

پەیمانگەی زاگرۆس میوانداری سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی زانست دەکات سۆران – ٦ـی نیسانی ٢٠٢٤ – پەیمانگەی زاگرۆس بە شانازییەوە میوانداری سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی زانستی خۆی کرد، بۆنەیەک کە بووەتە بەردی بناغەی ساڵی خوێندن، سەکۆیەکی دینامیکی پێشکەش بە قوتابییان دەکات بۆ نمایشکردنی بەهرە و داهێنان، و دەستکەوتە زانستییەکانیان. بە ئامادەبوونی سەرۆکی بۆرسی دامەزراوەی شەهید (د. محمد علی) و ئەندامی بۆردی دامەزراوەی شەهید (د. فەرهاد حمد) و سەرپەرشتیاری پەیمانگەی زاگرۆس و بەرپرسانی حکومی و حزبی و کەسایەتیە ئەکادیمی و چاڵاکوان و مامۆستایان و قوتابییان بەڕێوەچوو. قوتابییان بە متمانەوە پڕۆژەکانیان پێشکەش کرد، داهێنان و خۆبەخشی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی نیشان دا. وەک ئاهەنگێک بۆ زانین و داهێنان و ڕۆحی دۆزینەوە، فێستیڤاڵی زانستی ساڵانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی پەیمانگەی زاگرۆسە بۆ پەروەردەکردنی کولتوورێکی نایابی و داهێنان. بە داننان و ئاهەنگگێڕان بە دەستکەوتەکانی قوتابییان، پەیمانگەکەمان بەردەوامە لە ئیلهامبەخشین بە نەوەکانی داهاتوو بۆ پاڵنانی سنوورەکانی فێربوون و لێکۆڵینەوە.